چوار کەس بە تۆمەتی رووداوەکەی ئەرزینجان دەستگیرکران

زووم:
چوار کەس بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانیان لەسەر رووداوی هەرەسی کانە ئاڵتونییەکەی ئەرزینجان دەستگیرکران، تا ئێستا چارەنووسی نۆ کرێکار دیار نییە.

عەلی یەرلیقایا وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسەی راگەیاند و تۆمەتی کەمتەرخەمیی خستە پاڵیان لە رووداوی هەرەسی کانە ئاڵتونییەکەی ئەرزینجان، بێ ئەوەی شێوازی کەمتەرخەمییەکە دیاری بکەن.

دوێنێ لە ئەنجامی هەرەسی کانێکی ئاڵتوون لە شارۆچکەی ئیلیچ سەر بە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان، نۆ کەس کەوتنە ژێر گڵەوە و تائێستا چارەنووسیان دیارنییە و تەنها ناوی شەش کرێکار ئاشکراکراون، تیمەکانی فریاگوزاری دەڵێن، بەردەوامن لە گەڕان بەدوایاندا.

667 کرێکار لەو کانە زێڕەی هەرەسیهێنا، کاردەکەن، لەکاتی هەرەسهێنانەکە ئەو نۆ کرێکارە دیارنەماون.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button