هەنگاو: هەژماریی بانکیی ژمارەیەکی بەرچاو لە کاسبکارانی بۆکان داخرا

زووم..

 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هەژماریی بانکیی بەشێکی بەرچاو لە کاسبکارانی شاری بۆکان داخراوە، هۆکارەکەى بەشداریکردنیانە لە مانگرتنی ناڕەزایی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا بە فەرمانی راستەوخۆی بەرپرسی بەڕێوەبەری پیشەسازی و کانگە و بازرگانیی شاری بۆکان، هەژماری بانکیی زۆرێک لە کاسبکارانی ئەو شارە بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنی گشتی ئەم مانگە داخراوە.

بەگوێرەی هەنگاو، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە دوو هەفتەی رابردوودا دەستیان بە هەڵمەتی داخستنی هەژماریی بانکیی کاسبکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، لەنێویاندا کاسبکارانی سەقز و مهاباد.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی رابردوو سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکران.

هەواڵی زیاتر

Back to top button