لیژنەی کۆچى پەرلەمانی عێراق: تائێستا 2,800 ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

زووم..

 

ئەندامێکى لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەدواى چارەنووسى ئەو کچ و ژنە ئێزدیانەدا دەگەڕێن کە دوای نزیکەى دە ساڵ لە رفاندنیان لەلایەن داعشەوە، تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.

شەریف سلێمان، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، ساڵی 2014 زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندران، لەو ژمارەیە نزیکەی سێ هەزاریان رزگارکراون، بەڵام هێشتا دوو هەزار و 800 ژن و منداڵ چارەنووسیان نادیارە.

گوتیشی، لیژنەکەیان لەڕێگەی گەڕانی مەیدانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بەدوای ئەو کچ و ژنانەدا دەگەڕێت، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد لیژنە و تیمی مەیدانی بۆ گەڕان بەدوای ئەو بێسەروشوێنانەدا پێکبهێنێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button