وەزیری بەرگریی ئەمریکا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

زووم..

 

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تەندروستیی وەزیر بەرەو باشی دەچێت و ئەمڕۆ دەستی بە ئەرک و کارەکانی کردووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆستن لە دوورەوە و لە ماڵەوە درێژە بە کارەکانی دەدات تاوەکو بە تەواوەتی باش دەبێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە پنتاگۆن.

ئۆستنی تەمەن 70 ساڵ بۆماوەی چەند هەفتەیەک نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجەی پرۆستاتە، لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێس شاردەوە، بەڵام دوای ئەوەی رۆژی 1ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ چووە نەخۆشخانە، شێرپەنجەکەی ئاشکرابوو.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button