زریانێکی بەهێز ئوسترالیاى گرتووەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە

زووم..

 

زریانێکی بەهێز رۆژهەڵاتی ئوسترالیاى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە، زیاتر لە 174 هەزار ماڵیش بێ کارەبا بوون.

ئاژانسی هەواڵى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، زریانەکە رووبەرێکی بەرفراوانی ویلایەتی ڤیکتۆریای گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن لافاوی دروستکردووە و خێرایی با گەیشتووەتە زیاتر لە 90 میل لە کاتژمێرێکدا.

پۆلیسی ڤیکتۆریا دەڵێت، جوتیارێکی تەمەن 50 ساڵ لەکاتی کارکردندا بەهۆی زریانە بەهێزەکەوە گیانی لەدەستداوە، زیانێکی زۆریش بە دار و درەخت و باڵەخانەکان گەیشتووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button