عیمران خان دەخرێتە دەرەوەى پێکهێنانى حکومەتى تازەى پاکستان

 زووم:

دوو لە سێ پارتە گەورەکەی پاکستان رایانگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانى حکومەتى تازەى پاکستان، بەوەش عیمران خان کە لە هەڵبژاردنەکەدا پلەى یەکەمى بەدەستهێنابوو دەخرێتە دەرەوەى پێکهێنانى حکومەت.

نەواز شەریف سەرۆکى پارتى رابیتەى ئیسلامى و بیلاوال زەرداری سەرۆکى پارتى گەل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەک بە مەبەستى پێکهێنانى حکومەتی داهاتووى پاکستان بە بەشدارى پارتە بچووکەکان.

عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، کە ئێستا لە زینداندایە، بە براوەى یەکەمى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى پێنجەشەممەى رابردووى ئەو وڵاتە دادەنرێت و لەکۆی 265 کورسی پەرلەمان، 101 کورسی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا رابیتەى ئیسلامی بە سەرۆکایەتى نەواز شەریف سەرۆکوەزیرانی پێشووى پاکستان 75 کورسی بەدەستهێنا، پارتی گەل بە سەرۆکایەتی بیلاوال بوتۆ زەرداری، کوڕی بێنەزیر بوتۆ 45 کورسی بەدەستهێنا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button