هاککەرەکانی موجاهدینی خەلق ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێرانیان هاک کرد

زووم:

گروپێکی هاککەری سەر بە موجاهدینی خەلق ماڵپەری پەرلەمانی ئێران و ماڵپەڕێکی دیکەی سەر بە پەرلەمانەکەیان هاککرد و چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی و ناوخۆیی پەرلەمانیان بڵاوکردەوە.

رادیۆی فەردا بڵاویکردەوە، ماڵپەری پەرلەمانی ئێران و ئۆرگانی “خانەی میللەت” کە سەر بە پەرلەمانە، لەلایەن گروپێکی هاککەری نزیک لە موجاهدینی خەلقەوە هاککراون، گروپەکە بانگەشەی ئەوە دەکەن دزەیان کردووەتە ناو سێرڤەرەکانی پارلەمانی ئێران، دواتر لە کەناڵی تێلیگرام بەڵگەنامەی نهێنی و نامە و لیستی مووچەی پەرلەمانتارەکانی ئێرانی بڵاوکردووە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پەرلەمانی ئێران هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی پشتڕاستکردەوە، دانیان بەوەدا نا هاککەرەکان بەشێوەیەکی سنووردار دەستیان بە چەند بەڵگەنامەیەک گەیشتووە، بەڵام دەڵێن، هەندێک لەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراونەتەوە دەستکاریکراون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button