ئەمریکا دەنگۆی گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق رەتدەکاتەوە

پێنتاگۆن: لە کۆبوونەوەی لیژنە سەربازییەکەمان لەگەڵ عێراق باسی کشانەوە نەکراوە

زووم..

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەنگۆی گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بە فەرمی داوای کشانەوەیان لێنەکراوە.

پات رایدەر، سکرتێری رۆژنامەنووسیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسییدا جەختیکردەوە، هێزەکانی وڵاتەکەی لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتەن، رەتیشیکردەوە ئاگایان لە هیچ داواکارییەکی فەرمیی بێت بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەمکاتەدا.

گوتیشی، لیژنە سەربازییەکەی نێوان ئەمریکا و عێراق، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ئەرکەکانی هاوپەیمانان بۆ شێوەی بوونی ئەمریکا لە داهاتووی عێراق دەکەن و هیچ خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەیان نییە و لە نێو لیژنەکە و بە راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیار دەدەن.

دوای وەڵامەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، دەنگەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرزبوونەتەوە و دوو خولی دانوستان لە نێوان لیژنە سەربازییەکەی نێوان ئەمریکا و عێراق بەڕێوەچووە و بەرپرسانی عێراق بانگەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button