لیوا دێرین عوزێری خۆی رادەستی هێزە ئەمنییە تایبەتەکە نەکردووە

زووم:

هێزێکی تایبەت بۆ دەستگیرکردنی چونەتەسەر ماڵی لیوا دێرین عوزێری، بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، خۆی رادەستی هێزەکە نەکردووە.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی لیوا دێرین عوزێری، فەرماندەی یەکێک لە لیوکانی سەربە هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی نیشتمانی بۆ دەستگیرکردنی چونەتەسەر ماڵەکەی.

زومی سلێمانی لەگەڵ چەند کەسێکی نزیکی لیوا دێرین زانیاریی وەرگرتووە، هەواڵەکەیان پشتراستکردوەتەوە، باسیان لەوەشکردوە بەهۆی ئەوەی ئەو هێزەی هەڵیانکوتاوەتە سەر، سەربە یەکەکانی 70 نەبوون، خۆی رادەست نەکردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی زووم، دێرین عوزێری تۆمەتبارە بە تەقەکردن لە دووهاوڵاتی شاری سلێمانی

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button