ئوردن و عێراق گرێبەستێکیان لە بواری بەستنەوەی کارەبا واژۆ کرد

 زووم:

ئوردن و عێراق گرێبەستێکیان لە بواری بەستنەوەی کارەبا لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژۆکرد کە بەپێی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، ئوردن 40 میگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکات.

گرێبەستەکە لەلایەن ڕیاز عورەیبی، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی کارەبای ناوچەی ناوەڕاستی عێراق و ئەمجەد رەواشدە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کارەبای نیشتمانی ئوردن لە عەممان واژۆ کرا.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئوردن (Petra) لە ئەمجەد ڕەواشدەی گواستووەتەوە کە ڕێککەوتننامەکە لەچوارچێوەی خواستی ھاوبەشی ئوردن و عێراق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا واژۆ کراوە کە دواتر گرێبەستەکە دەبێتە مایەی ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

ڕاشیگەیاندووە کە گرێبەستەکە بەشێکە لە پلانێکی گشتگیر بۆ بازاڕی وزەی ھاوبەشی عەرەبی لە داھاتوودا

هەواڵی زیاتر

Back to top button