جۆ بایدن و شی جینپینگ بۆ یەکەمجار روبەڕوو کۆبوونەوە

جۆ بایدن، بۆ یەکەمجار لە دوای دووساڵ لە دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەی روبەڕوو لەگەڵ  شی جینپینگی، هاوتا چینییەکەی لە دورگەی بالی ئیندۆنیزیا لە لوتکەی G20 کۆبوونەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا، دەردەکەوێت، کە بایدن و شی لە هۆتێلێکدا بەرەو یەکتری دەڕۆن و لەبەردەم ریزێک ئاڵای ئەمریکا و چین دوای کاتژمێر 5:30 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەکاتی ئیندۆنیزیا، لەگەڵ یەکتریدا تەوقە دەکەن و لەبەردەمی کامێراکاندا زەردەخەنەیان بۆ یەکتری کرد و شی جینپینگ، کە لە رێگەی وەرگێڕێکەوە دەڵێت “خۆشحاڵە بەبینینی بایدن”

لە میانی کۆبوونەوەکەدا بایدن بە شی جینپینگ راگەیاندووە: “وەک سەرکردەی دوو نەتەوەکانمان، بەرپرسیارێتی هاوبەشمان هەیە. بە بڕوای من، بۆ ئەوەی نیشانی بدەین، کە چین و ئەمریکا دەتوانن جیاوازییەکان بەڕێوەببەن، ڕێگری لە ململانێ بکەین و رێگایەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین لەسەر پرسە جیهانییە بەپەلەکان کە پێویستیان بە کاری هاوبەشمان هەیە.”

رەنگە دانوستانەکانی هەردوو سەرکردە رۆژی دووشەممە تەنها چەند کاتژمێرێک بخایەنێت، بەڵام دەکرێت دەرئەنجامەکانی چەند مانگێک یان تەنانەت ساڵانێک بخایەنێت، چونکە گەورەترین دەوڵەتە ئابورییەکانی جیهان بەرەو پەیوەندیی گرژ و ئاڵۆزیی دەڕۆن.

بایدن هیوادارە دوای نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندیکردن تەنها لە رێگەی تەلەفۆن و ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە، ئەم روبەڕو یەکتری بینینە بتوانێت ئەنجامێکی ستراتیژی بەنرخ بەدەستبهێنێت، تەنانەت ئەگەر بە چاوەڕوانییەکی کەمیشەو بێت، شتێکی کۆنکرێتی بەرهەمبهێنن.

بایدن، بە شی جینپینگى  گوتووە جگە لە دانوستان هیچ بژاردەیەکى دیکەیان نییە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button