تیمی حکومیی یەکێتی و گۆڕان دوای کۆبوونەوەیان: هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا بکرێت

زووم:

 

هەردوو تیمی حکومیی یەکێتی و گۆڕان جەختیانکردەوە لەوەی نابێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بدرێت و پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتى خۆیدا بکرێت.

ئەمرۆ شاندی تیمی حکومەتی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە، دواتر راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، قسەیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و هەردوولا هاوڕا بوون ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەکاتی خۆیدا لەپێناو ئیدارەدان و خزمەتی باشتری هاوڵاتیان.

دەشڵێن، پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت و لەگەڵ بەغداد بگەنە رێککەوتنێکی ریشەیی و مافی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.

لەدوای کۆبوونەوەکە، سه‌میر هه‌ورامی، گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانى رایگه‌یاند، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە کە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دوابکەوێت و دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی ئەو واده‌یه‌ بن کە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاریده‌كات.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button