سەرۆکی هەنگاریا بەهۆی دەرکردنی لێخۆشبوون بۆ کەسێک دەستیلەکارکێشایەوە

 زووم:

بەهۆی زۆربوونی رەخنەکانی لەسەری دژی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پیاوێک کە لە کەیسێکی دەستدرێژی بۆسەر منداڵان تێوەگلابوو، کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

لە پەیامێکدا رایگەیاند، نیسانی ساڵی رابردوو بڕیارێکی لێخۆشبوونم دەرکرد و پێم وابوو کە ئەو تۆمەتبارە لاوازیی ئەو منداڵانەی نەقۆستووەتەوە کە چاودێریی کردبوون.

گوتیشی، “من هەڵەیەکم کرد، لێخۆشبوونەکە بووەهۆی بۆ ئەوەی خەڵکی گومانییان بۆ درووست بێت لەوەی حکومەت هیچ لێبوردنێکی نییە لەبارەى کەیسەکانی دەستدرێژی بۆسەر منداڵان.”

بەهۆی ئەو لێخۆشبوونەوە، هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە رۆژی هەینی لە بۆداپێستی پایتەخت گردبوونەوە و هاوشانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵاتیان کرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button