ئێران: کێشەی غەزە بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاودەنێت

زووم:

وەزیری دەرەوەی ئێران پێیوایە کێشە و ئاڵۆزییەکانی غەزە بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاودەنێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەیروتی پایتەخت چەند بەرپرسێکی لوبنانی بینیوە، وەزیرە ئێرانییەکە گوتویەتی، کێشە و گرژییەکانی کەرتی غەزە بەرەو چارەسەری سیاسی هەنگاو دەنێت، بەڵام  “بنیامین ناتانیاهۆ”ـی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا چارەسەرەکە لە جەنگدا دەبینێتەوە.

عەبدوڵڵاهیان بە پێویستی زانیوە، لە هەموو دەستپێشخەری و رێککەوتنێکی سیاسیدا، گەلی فەلەستین و کۆدەنگیی سەرکردە و گرووپە چەکدارییەکانی ئەو وڵاتە بە پایەی بنەڕەتی هەژماربکرێن و دوا گوتەی خۆیان لەبارەی پرسەکەوە هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە حەوتى ئۆکتۆبەرەوە سوپاى ئیسرائیل دەستى کردووە بەهێرش بۆ سەر کەرتى غەزە، دواى ئەوەى چەکدارانى بزووتنەوەى حەماس هێرشیان کردە سەر باشوورى ئیسرائیل، بەهۆى ئەو هێرشانەشەوە دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانى و ئاڵۆزییەکانیش لە کەرتەکە بەردەوامى هەیە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button