وەزیری بازرگانیی هەرێم: نووسراوی دابەشکردنی پارە بەسەر وەزارەتی بازرگانیدا راستە

زووم:

 

وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، ئەو نووسراوەی لەبارەی دابەشکردنەوەی پارەی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک بەسەر نووسینەگەی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بڵاوکراوەتەوە، راستە.

دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، پارەی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک بەسەر نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دابەشدەکرێت، زووم بۆ راستی بابەتەکە پەیوەندیی بە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمەوە کرد، وەزیری بازرگانی سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی نووسراوەکە، هاوکات نیگەرانبوو لەوەی بابەتەکە وەکو خۆی باسنەکراوە و وەزارەتەکایان بە ئامانج گیراوە.

لەبارەی بڕی پارەکە، وەزیری بازرگانیی هەرێم گوتی، ئەو پارەیەی وەکو پاداشت وەزارەتی بازرگانیی هەرێم وەریدەگرێت، زۆر لەوە کەمترە کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق وەریدەگرێت، هەروەها ئەو پارەیەی بۆ نووسینگەکەی دانراوە جارێکی دیکە وەکو هاوکاری دابەشدەکرێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button