پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکات

زووم:

 

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و هێرشەکەی هەفتەی رابردووی سەر عێراق و کوژرانی سەرکردە باڵاکەی حزبوڵای عێراق تاوتوێ بکات.

پێشتر پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردبووەوە، تەنها بۆ گفتوگۆیە لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکاوە کە تیایدا ئەبوباقر ساعدی سەرکردە لە حزبوڵای عێراقی کوژرا.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لە کاتێکایە زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار بە تایبەت پەرلەمانتارە شیعەکان، نوسراوێکیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان واژوو کردبوو، داوایانکردبوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای چوونەدەرەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق بکرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button