مقاوەی ئیسلامی بۆ هێزەکانی ئەمریکا: دەرفەتەکەتان بۆ رۆشتن کۆتاییهات

زووم:

مقاوەی ئیسلامی لە عێراق، بانگەشەی جیهاد دژی هێزەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، دەرفەتی ئەو هێزانە بۆ رۆشتن کۆتاییهات.

مقاوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو دەرفەتەی بە هێزەکانی ئەمریکایان بەخشی بۆ جێهێشتنی عێراق کۆتاییهاتووە و لەمەودوا رووبەڕووی ئەو هێزانە دەبنەوە و بنکەکانیان دەکەن بە وێرانە.

دەشڵێت، ئەمریکا نایەوێت بڕوات و لە زمانی چەکیش نەبێت لە هیچ شتێکی دیکە تێناگات، ئەوەشی بە کردنەئامانجی بەرپرسانی حەشدی شەعبی دووپاتکردەوە. ئەمریکا بە کوشتنی ئەبو باقر ساعدی لە بەغداد کە مقاوەمە بە فەرماندەی “گەورە” ناوی بردووە، هەموو بنەماکانی پێکدادانی شکاند.

راگەیەندراوەکەی مقاوەی ئیسلامی لە کاتێکدایە، ئەم مانگە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان زیادیان کردووە و چەندجارێک لە عێراق و سوریا ئەو گرووپانەیان کردووەتە ئامانج، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە خولی دووەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button