ئیلۆن ماسک بە “ئەپی هەموو شتێک” دەیەوێت ئینتەرنێت بگۆڕێت

زووم:

ئیلۆن ماسک، کە بە سەرکەوتنەکانی وەک سپەیس ئێکس و تێسلا ناسراوە، ئێستا بە تازەترین هەوڵی خۆی، کە “ئەپی هەموو شتێک”ە دەیەوێت ئینتەرنێت بگۆڕێت.

ئیلۆن ماسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتى: “بەرنامەیەک بۆ هەمووشتێک” بەڕێوەیە، کە ئەمەش پێشینەی هەیە و خەیاڵێکی لەمێژینەمە.

ئەو لە سەرەتادا وەک پرۆژەی دارایی و جزدان بیری لێکردەوە و لە ساڵی 1998 پەیپاڵی دامەزراند، بەڵام دواتر پرۆژەکەی فرۆشت و بەدوای ئۆتۆمبیلی کارەبایی و گەشتی ئاسمانی کەوت.

دواتر بۆ ئەوەی بتوانێت کاری هەواڵ و بازاڕ و پێوەندی و تۆری کۆمەڵایەتی و فێرکاری و ژیریی دەستکرد و کات بەسەربردن لە پرۆژەیەک کۆبکاتەوە بیری لە پرۆژەیەکی تازە کردەوە.

ماسک لە ساڵی 2022 بە کڕینی تویتەر و گۆرینی بۆ ئێکس بیرۆکەکەی بەرەو پێش برد و رایگەیاند، ئەوە هەنگاوێکی خێراکەرە بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکەی، پلاتفۆرمێک بە زیاتر لە 300 ملیۆن بەکارهێنەر.

هەڵویستەکانی پێشووی ئیلۆن ماسک لەسەر دراوە دیجیتاڵەکانی وەک بیتکۆین و دۆج کۆین ئاماژەیەکن بەوەی رەنگە لە داهاتوو دراوی دیجیتاڵیش لە پلاتفۆرمی ئێکسدا جێبکاتەوە بۆ کڕین و فرۆشتن، وەک ئەوەى بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان باسى دەکەن.

پرۆژەی ئێکس بەتایبەت بە زیرەکییە دەستکردەکەی توانایەکی زۆری هەیە بۆ شۆڕشکردن لە شێوازی بەکارهێنانی ئەپەکانی مۆبایل، کە سەکۆیەکی گشتگیر بۆ پێداویستییە جۆراوجۆرەکان دابیندەکات و بە بەکارهێنانی بنکەی ئەزموونەکانی تویتەر وەک بناغەیەک، دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی ناوەندیی بۆ هەموو مەبەستێک لە ژیانی رۆژانەدا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button