جارێکى دیکە جۆ بایدن تێکەڵیکردەوە

عەبدولفەتاح سیسى بە سەرۆکى میسر ناوبرد

زووم:

جارێکى دیکە جۆ بایدنی سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان، کەوتەوە هەڵە و تێکەڵکردنى وشە، کە ئەمجارەیان خەریکە بەتەواوەتی گوتەی دژبەران و کێبەرکێکارانی دەسەلمێنێت، کە پێی دەڵێن: “خڵەفاوە و تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بووە”.

تازەترین هەڵە و تێکەڵکردنەکانی بایدن، قسەکردنەکانی بوو لەسەر جەنگ و قەیرانەکانی کەرتی غەزە، کە “عەبدولفەتاح سیسی”، سەرۆکی میسری بە سەرۆکی مەکسیک ناوبرد.

ئەمە لەماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، سێیەمین هەڵە و تێکەڵکردنەکانی بایدن بوو، کە چەند رۆژێک پێش ئێستاش، لە بۆنەیەکی هەڵبژاردندا باسی لەوە کرد لەگەڵ “هێڵمۆت کۆل”ی راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەتەوە، کە هێڵمۆت لە ساڵی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کردووە، ئەوەش لەبری ئەوەی بڵێت لەگەڵ “ئەنجێلا مێرکڵ” کۆبووەتەوە.

یەکێک لە هەڵەکانی دیکەی بایدن، ئەوە بوو، کە گوایە لەگەڵ “فرانسۆ میتران”ی سەرۆکی فەرەنسا قسەی کردووە، لەکاتێکدا “ئیمانوێل ماکرۆن” سەرۆکی ئێستای فەرەنسایە و فرانسۆ میتران، ساڵانی 1981 بۆ 1995 سەرۆکی فەرەنسا بووە و ساڵی 1996 کۆچی دواییکردووە.

بایدن لە سەروبەندی جەنگی روسیا-ئۆکراینیش، گوتبووی، روسیا دەتوانێت بەتانک و زرێپۆشەکانەوە گەمارۆی کیێڤی پایتەخت بدات، بەڵام ناتوانێت رۆحی ئێرانییەکان ببات.

ئێستا دۆخەکە بە شوێنێک گەیشتووە، کە تەنانەت بایدن ناوی پۆستە ئیدارییەکانی کۆشکی سپیش تێکەڵدەکات، “میجێل کۆردۆنا”ی وەزیری خوێندنی باڵای ئەمریکا بە سیناتۆر کۆردۆنا ناودەبات، وەک ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بێت.

هەر ئەوەش نا، بەڵکو نزیکترین کەسی ئیدارەی کۆشکی سپى، کە “میلا هارێس” جێگرى خۆى بە سەرۆکی ئەمریکاى ناوبرد.

تەنها هەڵەو تێکەڵکردن نەبووەتە کێشەی سەرۆکە 81 ساڵەکەی ئەمریکا، بەڵکو هەندێکجار تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات و سەرنجی شتی نادیاردەدات، وەک ئەوەی قسە بۆ کەسێک بکات بوونی نییە.

بە گوێرەى هەندێک لە راپرسییەکان، کە پێشتر ئەنجامدراون، 60%ی دەنگدەرانى ئەمریکا نایانەوێت جارێکی دیکە دەنگبدنەوە بە جۆ بایدن و لەو ژمارەیەش 48% یان گومانیان لە تەندروستی جەستە و ئەقڵی ناوبراو هەیە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button