ئەحمەد تورک: تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی ئۆجەلانە

 زووم:

ئەحمەد تورک سیاسەتمەدارى ناودارى باکوورى کوردستان و کاندیدی دەم پارتی بۆ گەورەشارەوانیی مێردین رایگەیاند، ئۆجەلان بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەسێکی گەورەیە و دەتوانێت رۆڵ بۆ چارەسەری پرسەکان بگێڕیت، دەشڵێت، تێکۆشانی ئەوان بۆ ئازادیی ئۆجالانە.

ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەى کەمپیەنەکەى دەم پارتى لەژێر ناوى “ئازادى بۆ ئۆجەلان”، لە مێردین گوتی، تورکیا درێژە بە سیاسەتی “ستەم و توندوتیژیی دژ بە گەلی کورد” دەدات. گوتیشی، گەلی کورد ساڵانێکە بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێت و بۆیە ئەوان لە مەیدانەکاندا بۆ دادپەروەری و چارەسەری پرسی کورد تێدەکۆشن.

 

دەم پارتى لە یەکى شوباتەوە بۆ ماوەى 15 رۆژ  لە باکوورى کوردستان کەمپەینى “ئازادى بۆ ئۆجاڵان”ـى راگەیاندووە و لە چەند پارێزگایەک رێپێوانى ئاشتییانەى ئەنجامداوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button