قاسم ئەعرەجی: وەڵامی گونجاومان بۆ کوژرانی ئەبو باقر ساعدی دەبێت

زووم:

 

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، بەغداد رێکاری گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی کوشتنی ئەبو باقر ساعدی، فەرماندەی کەتیبەکانی حزبوڵا دەگرێتەبەر.

قاسم ئەعرەجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، “کوژرانی ساعدی کارێکی ترسنۆکانەیە و بەئامانجگرتنی سەروەریی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە فەرمی و نەتەوەییەکانی وەک دەستەی حەشدی شەعبییە، بۆیە حکومەتی عێراق رێکاری گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بەئامانجگرتنە دەگرێتەبەر”.

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەعرەجی جەختیکردەوە، بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی روون و ئاشکرایە، بەڵام نەیشاردەوە، هێرشەکانی ئەمریکا زیان بە گفتوگۆی دوولایەنەی نێوان بەغداد و هاوپەیمانان دەگەیەنێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button