جەعفەر شێخ مستەفا: رووداوێک نەیەتە پێشەوە مانگی ئایار هەڵبژاردن دەکرێت

زووم:

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەر رووداوێک نەیەتە پێشەوە، مانگی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

جێگرەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی، رۆژێک لە ماوەی مانگی ئایاری ئەمساڵدا دیاریدەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.

جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەش قسەیکرد، ئاشکرایکرد، هاوپەیمانان وادەیەکیان دیاریکردووە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، تا ئەو وادەیە هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button