دەروازەى باشماخ: گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلى تایبەت بۆ ماوەى 4 رۆژ راگیرا

زووم:

دەروازەى باشماخ گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەى نێودەوڵەتیی باشماخ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، بەبۆنەی رۆژی 22ی بەهەمەنەوە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئێران پشووە، بۆیە ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبیلی خۆیان گەشت بکەن، لە بەرواری 8ی ئەم مانگەوە تا 12ی هەمان مانگ گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت راگیراوە.

دەروازەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، گەشتکردن بۆ ئێران، بەبێ ئۆتۆمبێل ئاساییە و هاتوچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوە و بەردەوام دەبێت .

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button