عەمار حەکیم: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خەرجبکرێت

زووم

عەمار حەکیم دەلێت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەتەوە و یەکێک لەو پرسانەی باسیانکردووە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە حەکیم چاوی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوتووە، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر دۆخی عێراق تاوتوێکرد، جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و لێکنزیکبوونەوەی تێڕوانینی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، عەمار حەکیم جەختی لە گرنگی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، تا بتوانن پابەندییە رۆژانە و خێزانییەکانیان جێبەجێبکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە گفتوگۆ لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە، بۆ ئەوەى بە هەموارکردنەوەى یاساى بودجەى گشتى عێراق کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم چارەسەر بکەن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button