بەشاک دەمیرتاش: خۆم کاندید ناکەم

زووم:

بەشاک دەمیرتاش لە خۆکاندیدکردنى بۆ هەڵبژاردنی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ پاشگەزبووەوە و دەڵێت، بڕیارەکە بە هەماهەنگى لەگەڵ دەم پارتی دراوە.

بەشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵى کشانەوەى خۆى لە کێبڕکێى پۆستى سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبوڵ راگەیاند و دەڵێت “سوپاسی ئەنجومەنى دەم پارتی و گەلەکەم دەکەم بۆ متمانە و پشتیوانییەى کە لێیانکردم”.

بەشاک ئاماژەى بەوەشداوە، لە قۆناغی ئێستادا من و پارتەکەم لەسەر ئەوە کۆکین کە راگەیاندنی کاندیدبوونم بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ جێبەجێنەکرێت.

هاوکات دەم پارتی راگەیەنراوێکى لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پارتەکەمان بەردەوام لە راوێژدا بووە لەگەڵ بەشاک دەمیرتاشدا، هەموو پێشهاتەکانمان هەڵسەنگاندووە و دواجار هەردوولا هاوڕابوون لە بڕیارى کاندیدنەبوونى ناوبراو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button