عێراق داوا لە واشنتن دەکات چاو بە سزاى بانکەکانیدا بخشێنێتەوە

زووم:

 

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراقەوە کرد و گفتوگۆیان لەبارەى هێرشەکەى ئەمدواییەی ئەمریکا، سزای بانکەکانی عێراق و هەندێک پرسی دیکە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی عوکاشات و قائیم لە عێراق تاوتوێکراون، فوئاد حسێن جەختی کردووەتەوە لەوەی پێویستە ئەم جۆرە هێرشانە رابگیرێن و عێراق نەبێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.

لە پەیوەندییەکەدا فوئاد حسێن باسی سزاکانی گەنجینەی ئەمریکای کرد، کە بەمدواییە سزاى 7 بانکى لە عێراق دا و پێشتریش سزاى 14 بانکى دابوو.

هاوکات فوئاد حسێن بە فەرمى داوای کردووە گەنجینەى ئەمریکا چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە و داواى روونکردنەوەى کردووە، ئایا سزاکان بەهۆى نەبوونى دیسپلینى بانکەکانەوە بووە یان سزاى سیاسییە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button