پلاسخارت: مشتومڕی بەغداد و هەولێر لەبارەی کێشەکانی بودجە و دارایی بەردەوامە

زووم:

جێنین پلاسخارت نێردەى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى قسەى لەبارەى دۆخى عێراق و هەرێم کرد و رایگەیاند، مشتومڕی بەغداد و هەولێر لەبارەی کێشەکانی بودجە و دارایی بەردەوامە و لەم نێوەندەشدا خەڵک ئازاردەچێژێت.

جێنین پلاستخارت راشیگەیاند، گرنگە هەرێمی كوردستان بودجەی پێبگات بۆ دابەشکردنی مووچەى فەرمانبەرانى.

پلاسخارت باسى لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستانیش کرد و رایگەیاند، بەردەوام دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان خزمەت بە ئاستی متمانەی پێشوەخت لاواز ناکات.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختیشیکردەوە، پێشوازی لە گفتوگۆی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن و ئەوەشى راگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ خۆدوورگرتنە لە فراوانبوونی ململانێکان.

هەروەها رایگەیاند، چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق داهاتوویەکی گەش بۆ عێراقییەکان دەهێنێت و سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دۆلار دڵنیاییدەری شەفافیەتی ئابوورییە لەو وڵاتە.

هاوکات پلاسخارت ئەوەى راگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بە شێوازێکی ئاشتییانە و رێکوپێک بەڕێوەچوو، ئاماژەى بەوەش کرد، گرنگە لە عێراق رێز لە سەروەریی یاسا بگیرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button