بایدن بە هەڕەشەی بەکارهێنانی “ڤیتۆ” کۆمارییەکان توڕەدەکات

زووم:

ئەندامانی حیزبی کۆماریی رەخنە لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەگرن لەدوای ئەوەی هەڕەشەی بەکارهێنانی “ڤیتۆ”ی کرد دژی پێشکەشکردنی هاوکاریی بە بەهای 17.6 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایگەیاند، کۆمارییەکان لە هەڵوێستی کۆشکی سپی نیگەرانن، بەتایبەت کە پشتیوانیی لە پڕۆژەیاساکەی ئەنجومەنی پیران تایبەت بە پێدانی هاوکاریی بە ئۆکرانیا و ئیسرائیل و پاراستنی سنوور بە بەهای 118 ملیار دۆلار دەکات، کەچی پڕۆژەیاساکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێدانی بڕی 17.6 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل رەتدەکاتەوە.

رۆژی دووشەممە کۆشکی سپی رەخنەی لە پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پێدانی بڕی 17.6 ملیار دۆلار وەک پشتیوانیی بە ئیسرائیل گرت و هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی رەنگە جۆ بایدن ڤیتۆ دژی پڕۆژەیاساکە بەکاربهێنێت و رەتیبکاتەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button