لە غەزە کەمی دەرمان کێشەی بۆ توشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دروستکردووە

زووم:

لە غەزە کێشەی دەستگەیشتن بە دەرمان بۆ نەخۆشان دروستبووە، بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە، شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە.

بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەکۆی 36 نەخۆشخانە لە غەزە، تەنها 14 نەخۆشخانە ماونەتەوە، بۆیە رێکخراوە خێرخوازییە مرۆییەکان هۆشدارییان داوە لەوەی سیستەمی تەندروستیی غەزە نزیکە لەوەی بەتەواوی هەرەس بهێنێت.

دۆخی ئەو نەخۆشخانانەی تا ئێستا کاردەکەن لەوپەڕی خراپیدایە، بەشێوەیەک پێداویستیی رۆژانەی پزیشکی زۆر کەمبووەتەوە، نەخۆشانی ئەو کەرتە دەبێت چەندین رۆژ لە رێگەی نەخۆشخانەکاندا بن بۆ ئەوەی سۆراخێکی هاتنی دەرمان بکەن.

بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن، لەئێستادا رۆژانە تەنها 100 بارهەڵگر پێداویستیی مرۆیی دەگاتە غەزە، لەکاتێکدا بەر لە 7ی ئۆکتۆبەر، رۆژانە 500 بارهەڵگر رەوانەی کەرتەکە دەکرا.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button