هۆڵەندا دژی هێرشەکانی سەر عێراقە

زووم:

 

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و هۆڵەندا لە بەغداد کۆبوونەوە، هۆڵەندا پشتگیریی دۆخێکی سەقامگیر لە عێراق دەکات و دژی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق و هانکێ برووس سلۆت هاوتا هۆڵەندییەکەی، دوای کۆبوونەوەکەیان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان کرد، وەزیرە عێراقییەکە گوتی، هەردوولا گرنگیی راگرتنی جەنگی غەزەیان دووپات کردووەتەوە و دژی بەئامانجگرتنی مەدەنییەکانن.

لای خۆیەوە وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا رایگەیاند، پشتگیریی دۆخێکی سەقامگیر لە عێراق  دەکەن و دژی ئەو هێرشانەن کە دەکرێتە سەر خاکەکەی.

پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەشێکی تری ئامانجی کۆبوونەوەکە بووە، وەزیرە هۆڵەندییەکە بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد سەردانی هۆڵەندا بکەت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button