راپرسییەک: دەنگەکانی ئیمامئۆغڵو زیادیکردووە

زووم:

بەگوێرەی راپرسییەکەی ناوەندی توێژینەوەی “HBS”ـی تورکی، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە پێش کاندیدی ئاک پارتی کەوتووە و ٤٤.٣%ـی دەنگەکانی هێناوە.

لە راپرسییەکەدا ئاماژە بە دابەزینی دەنگەکانی موراد قورووم، کاندیدی ئاک پارتی کراوە، کە رێژەی ٤٣.١%ـی دەنگەکانی هێناوە و لە بەرامبەردا دەنگەکانی ئیمامئۆغڵو زیادیکردووە.

راپرسییەکە لە رۆژنامەی “بیرگون” بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگە ئەنجامدراوە و دوو هەزار و ١٢٠ کەس بەشدارییان تیادا کردووە.

بە گوێرەی راپرسییەکە، بەشاک دەمیرتاش، کە وەک کاندیدی گریمانەیی دەم پارتی ناوی لە راپرسییەکەدا هاتووە، دەنگەکانی بۆ ٤.٤% کەمیکردووە، لە کاتێکدا لە راپرسییەکی مانگی رابردووی هەمان ناوەنددا رێژەی دەنگەکانی ٥.٦% بووە، هەروەها دەنگەکانی ئیمامئۆغڵوش % ٤٢.١ بووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button