ئیسرائیل لە دەریاوە کاروانێکی ئۆنروا دەکاتە ئامانج

زووم:

ئاژانسی فریاگوزاریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین، ناسراو بە ئۆنروا، سوپای ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد لە دەریاوە هێرشی کردووەتە سەر کاروانێکی ئاژانسەکەیان کە بەنیاز بوون هاوکاریی خۆراکی بگەیەننە کەرتی غەزە.

تۆماس وایت، بەرپرسی ئاژانسی ئۆنروا لە کەرتی غەزە، لە ئێکس نووسیویەتی، “خۆشبەختانە”  هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کاروانی هاوکارییەکانیان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل بەتەواوی ناوچەی دەریاییەکانی دەوروبەری کەرتی غەزەی لە دەریای ناوەڕاست کۆنترۆڵ کردووە.

ئاژانسی ئونروا بە بڕبڕەی پشتی دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتییانی کەرتی غەزە دادەنرێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی وەستاندنی هاوکارییەکانیان، بەتۆمەتی تێوەگلانی 12 کارمەندی ئەو رێکخراوە لە هێرشەکەی حەماسدا، تووشی ئاستەنگییەکی گەورە بووەتەوە و دۆخی مرۆیی ‌غەزە قورستر بووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button