لە هەولێر رێگری لە رێپێوانێکی حزبی شیوعی کرا

زووم:
لە هەولێر رێگری لە حزبی شیوعی کوردستان کرا رێپێوانێکی مەدەنی ئەنجامبدات، حزبەکە نیگەرانە و بە رێگری لە ئازادی و پێشێلکردنی ماف ناویدەبات.

حزبی شیوعی کوردستان راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی پێشتر داوای مۆڵەتیان کردبوو، دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر رێگرییان کرد رێپێوانێکی مەدەنیانە ئەنجام بدەن بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوایانکرد خوپیشاندان نەکرێت.

رێگرییەکە حزبی شیوعی نیگەران کردووە، دەڵێت، “بە رێگری لە ئازادییەکان و پێشێلکردنی مافەکان و بڕینی نانی هاوڵاتییان، ناتوانن درێژە بە دەسەڵات بدەن، چیتر بە پاساوی مەترسی پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت، هەرچی زووترە کار بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتییان لە مووچە و خزمەتگوزارییەکان بکرێت و دوانەخرێت”.

حزبی شیوعی کوردستان راشیگەیاندووە، بە رێگری و بڕینی نانی هاوڵاتییان قەوارەی هەرێم کە لەبەردەم هێرش و پەلاماری درۆن و موشەک و بەزاندنی سنوورەکانیدایە، زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسی و بوار بۆ نەیاران فراوانتر دەبێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button