پەکین بڕیاری لەسێدارەدانى رۆماننووسێکی ئوسترالی-چینی دەردەکات

 زووم:

حکومەتى پەکین، بڕیاری لەسێدارەدانى بۆ رۆماننووسێکی ئوستورالی-چینى دەرکرد، بەڵام جێبەجێکردنەکەی بۆ دووساڵ دوادەخات.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، حکومەتی چین بەگوێرەى یاساکانى وڵاتەکەی، سزای بەسەر رۆماننووس “یانگ جون”ـدا سەپاندووە، بە تۆمەتی ئەوەی رۆمانەکانی هەواڵگرین، بانگەشەی ئازادی لە چین دەکەن و هەوادارێکی زۆری هەیە.

وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، رۆژی دووشەممە دادگایەکی پەکین، بە تۆمەتی سیخوڕيكردن، سزای لەسێدارەدانی بەسەر “یانگ جون”ـی رۆماننووسدا سەپاندووە، بەڵام جێبەجێکردنەکەی بۆ دوو ساڵ دوادەخرێت، رۆماننووسەکەش تۆمەتەکە رەتدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بینی ۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوستورالیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، بڕیارەکەی چین ئەوانی تووشی “شۆک” کردووە، بەڵام رەنگە سزاکە لە دوای دوو ساڵ بگۆڕێت بۆ زیندانیی هەتاهەتایی.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button