عەرەب و تورکمان بایکۆتی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کرد

 زووم:

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی تازەی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت و پێشوەختەش عەرەب و تورکمانەکان بایکۆتیان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی کەرکوک، تا ئێستا تەنها ئەندامانی یەکێتی و پارتی و کۆتای مەسیحی لە ئەنجوومەنەکە بڕیاری بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکە داوە، بەڵام عەرەب و تورکمانەکان بڕیاری بایکۆتیان داوە بەهۆی ئەوەی پێشوەختە هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.

گوتیشی، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2:00ـی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی یاسایی ئامادەبوون بۆ کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تەواونەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە زوومی کەرکوک ئاشکرایکرد، هاوپەیمانی قیادەی عەرەبی لەگەڵ یەکێتی کۆبووەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی کەرکوک، هاوپەیمانیی قیادەی عەرەبەکان دوو پێشنیازی داوەتە لایەنە براوەکان، بە گوێرەی پێشنیازی یەکەم، دوو ساڵی یەکەم پۆستی پارێزگار بۆ عەرەب و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن بۆ پارتی بێت. پێشنیازی دووەم، دوو ساڵی دووەم پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنیش بۆ تورکمان بێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button