لە پاکستان هێرشکرایە سەر بنکەیەکى پۆلیس و 10 کەس کوژران

 زووم:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەیان چەکدار هێرشیان کردەسەر بنکەی پۆلیسی چودوان لە ناوچەی دیرا ئیسماعیل خان لە باکوری پاکستان، بەلایەنی کەمەوە 10 پۆلیس کوژراون.

بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی پاکستان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، “زیاتر لە 30 چەکدار لە سێ ئاراستەوە هێرشیان کردووەتەسەر بنکەکە و تەقەکردن بۆماوەی زیاتر لە دوو سەعات و نیو بەردەوام بووە.”

ئەو گوتیشی، “لە هێرشەکەدا 10 پۆلیس کوژراون و چواری دیکە بریندار بوون.”

ئەم هێرشە چەکدارییە سێ رۆژ پێش وادەی هەڵبژاردنی پاکستان دێت کە بڕیارە لە رۆژی 8ـی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button