بانکی ناوەندیی عێراق هەشت بانکی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە کڕینی دۆلار بێبەشکرد

 زووم:

بانکی ناوەندیی عێراق هەشت بانکی دیکەی عێراقی و کوردستانی بێبەشکرد لە کرینی دۆلار، ئەوەش لە چوارچێوەی رێکارە تازەکانی بانکەکە بۆ رێگری لە سپیکردنەوەی پارە و بەکارهێنانی دۆلار لە پڕۆژە نایاساییەکاندا.

بانکەکە لیستێکی تازەی ئەو بانکانەی راگەیاند کە ناتوانن بەشداری زیادکردنی ئاشکرای کرینی دۆلار بکەن و ناوی چەند بانکێکی تازەی تێدایە کە بریتین لە بانکەکانی، ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانکی وەبەرهێنانی عێراق، بانکی یەکێتیی عێراق، بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتیی کوردستان، بانکی ئەل هودا، بانکی ئیسلامیی باشوور، بانکی ئیسلامیی عەرەبی و بانکی بازرگانی حامورابی.

بانکەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، هەرچەندە ئەو بانکانە لە مامەڵەکردن بە دۆلار بێبەش دەبن، بەڵام دەتوانن بەردەوام بن لە مامەڵەکردن بە دراوەکانی دیکە.

هەفتەی رابردوو بریان نیلسۆن، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی دارایی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبوویەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق و نێودەوڵەتییان کرد لە گرووپە توانکارییە داراییەکان.

هەر لە سەردانەکەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی گواستنەوەی چەندین ملیار دۆلار بۆ ئەو گرووپانەی کە نزیکن لە ئێران، بانکی “ئەل هودا “ـی خستە نێو لیستی گەمارۆکانی.

گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە رۆیتەرزی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت عێراق هەوڵی زیاتر بدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران.

هەواڵی زیاتر

Back to top button