سەڵاحەدین و کەربەلا پارێزگاریان هەڵبژارد

زووم:

 

لەدوای تێپەربوونی مانگ و نیوێک بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و کەربەلا  پارێزگاری تازەیان هەڵبژارد.

ئەمڕۆ، وەکو یەکەم پارێزگا، ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بەزۆرینەی دەنگ “ئەحمەد عەبدوڵا جبوری” سەرۆکی حزبی جەماهیری وەکو پارێزگاری تازەی پارێزگاکە هەڵبژارد، لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین،10  ئەندام دەنگیان بە جبوری دا تا ببێتە پارێزگار.

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازکرد “نسەییف ئەلخەتابی” وەکو پارێزگاری تازەی کەربەلا هەڵبژێردرا، کە سەرۆکی    هاوپەیمانی ئیبداعی کەربەلایە ، لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاندا حەوت کورسی لە ئەنجومەنەکە بەدەستهێنا، پیشتریش پارێزگای کەربەلا بوو.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button