فوئاد حسێن: عێراق شوێنی ناردنی پەیام و نمایشکردنی هێزی وڵاتانی رکابەر نییە

 

زووم:
حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە جارێکی دیکە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیی نێوان وڵاتانی رکابەر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، کەنەدا، بەرازیل و ئوسترالیا کۆبووەتەوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر بارەگای هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێگە مەدەنییەکانی عوکاشات و قائیم تاوتوێکراون.

فوئاد حسێن گوتویەتی، “حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە جارێکی دیکە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیی نێوان وڵاتان”، راشیگەیاندووە، عێراق شوێنی ناردنی پەیام و نمایشکردنی هێزی نێوان وڵاتانی رکابەر نییە”.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button