فریاکەوتنى سلێمانى: لە قوتابخانەیەک بەهۆى غازى زۆپاوە قوتابیەک گیانى لەدەستدا

زووم:

 

بەرێوەبەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى راگەیاند، لەقوتابخانەیەکى ناوچەى تانجەرۆ بەهۆى غازى زۆپاوە قوتابیەک گیانى لەدەستداو پێنجى دیکە رەوانەى نەخۆشخانەکراون.

سامان نادر بەرێوەبەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بەزوومى راگەیاند، لە قوتابخانەیەکى ناوچەى تانجەرۆ بەهۆى غازى زۆپاوە قوتابیەکى تەمەن 12 ساڵ  گیانى لەدەستدا.

هەروەها بەهۆى تێکچوونى دۆخى تەندروستیان پێنج قوتابى دیکە رەوانەى نەخۆشخانە کراون بەمەبەستى چارەسەر.

گوتیشى، تیمەكانی تەندروستیی سلێمانی چوونەتە قوتابخانەکە و تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشكی داد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button