کارل وێزەرسی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد

زووم:

کارل وێزەرس، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، کە لە فیلمی “رۆکی” بە رۆڵی “ئەپۆلۆ کرید” ناوبانگی دەکرد، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خێزانی کارل وێزەرس، لە پەیامێکدا بۆ پێگەی “دێدلاین” ئاشکرایکرد، رۆژی پێنجشەممە، کارل وێزەرس لە کاتی خەودا کۆچی دوایی کردووە.

کارل وێزەرس لە زیاتر لە 75 فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی ئەمریکیدا بەشداریکردووە.

لە دیارترین ئەو رۆڵانەی بینویەتی، کەسایەتیی “ئەپۆلۆ کرید”ـە لەنێو فیلمی “رۆکی” لە ساڵی 1976، کەسایەتییەکە پاڵەوانی جیهانە و رووبەڕووی “سیلڤستەر ستالۆن” دەبێتەوە کە لە فیلمەکەدا رۆڵی “رۆکی بالبوا” دەگێڕێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button