کاردانەوەكانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا

زووم:

هێرشەکانی درەنگانی شەوی رابردووی ئەمریکا، بۆ سەر عێراق و سوریا، کاردانەوەی ناوچەیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە عێراق وەزارەتی دەرەوە، کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بانگێشت دەکات و نامەی ناڕەزایی پێدەدات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکای ئیدانەکرد و گوتی، ئەمریکا  سەرکێشی و هەڵەیەکی ستراتیژی ئەنجامداوە.

هەروەها راگەیەنراوێکی سوپای سوریا، هێرشەکەی ئەمریکای بەهەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق و سوریا وێناکرد.

پێچەوانەی ئەو دوو هەڵوێستە، بەریتانیا پشتیوانی لە هێرشەکەی ئەمریکا کرد و بە مافی خۆی زانی بەگریی لە بەرژەوەندییەکان بکات.

لەلایەکی دیکەوە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد هەوڵبدەن خۆیان بەدووربگرن لە تەقینەوەی دۆخەکە و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button