پەرلەمانی عێراق داوادەکات لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆماربکرێت

زووم:

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق دەکات و داوادەکات بەفەرمی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی ئەمریکا تۆمار بکرێت.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرکۆنەی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکەن، کە بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

لیژنەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەم هێرشانە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقن و دووبارەبوونەوەیان دەبێتە هۆی لاوازبوونی مامەڵەی ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمریکا.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی سکاڵایەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەئەستۆ بگرێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button