کۆمپانیاى جیلى 11 مانگى دەستکرد بۆ ئۆتۆمبێلە خودکارەکانى جێگیردەکات

زووم:

 

کۆمپانیاى ئۆتۆمبێلى جیلى چینى رایگەیاند، 11 مانگى دەستکردى بۆ ئۆتۆمبێلە خودکارەکانى رەوانەى بۆشایى ئاسمان کردووە، ئەوەش دووەم قۆناغى رەوانەکردنى مانگى دەستکردە لە مانگى ئایارى 2022ـەوە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بەمەبەستى فراوانکردنى تایبەتمەندیی رێگا دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلە خودکارەکانى.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، مانگە دەستکردەکانی جیلی لە ناوەندی هەڵدانى مانگە دەستکردەکانى “شیچانگ”ــەوە هەڵدراون لە باشوورى رۆژئاواى هەرێمى سیچوان.

کۆمپانیاى جیلى ئاشکرایکرد، پێشبینى دەکات تا ساڵى 2025، 72 مانگى دەستکرد لە خولگەکانى جێگیر بکات.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button