یونیسێف: 17 هەزار منداڵی غەزە لە خێزانەکانیان دابڕاون

زووم:

 

سندووقی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف رایگەیاند، زیاتر لە 17 هەزار منداڵ کە دەکاتە 1%ی کۆی دانیشتوانی ئاوارەبووی غەزە لە خێزانەکانیان دابڕاون.

جاناتان کریکس، گوتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فرانس پرێس باسی لە چیرۆکە دڵتەزێنەکانی لەدەستدان و نەهامەتی منداڵانی غەزە کرد و رایگەیاند، هەندێکیان کاتێک دەگەنە نەخۆشخانەکان بەهۆی برینداری و ترسەوە تەنانەت ناوی خۆشیان نازانن.

گوتیشی، نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک، ئاو و شوێنی نیشتەجێبوون لە غەزە وایکردووە خێزانەکان نەتوانن چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.
بەگوێرەی یونیسێف، منداڵانی دابڕاو ئەوانەن کە دایک و باوکیان مردووە یاخود ونیان کردوون و هێشتا بێسەروشوێنن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button