راوێژکارێکى سودانى: ھاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانیش دەکشێنەوە

 زووم:

ھیشام روکابی، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی کشانەوەى هێزى هاوپەیمانان، سەرجەم ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق دەگرێتەوە لە ھەر کوێیەک جێگیرکرابن.

روکابی بە ئاژانسی ئەنادۆڵوى تورکى گوتووە، حکومەتی عێراق جددییە لەوەی لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتەکەیدا کۆتایی بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بھێنێت و لەبرى ئەوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگرنە ئەستۆ.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بوونی ئەو ھێزانەش لە ھەرێم دەگرێتەوە، راوێژکارەکەى سودانى گوتی، “بەڵێ پرۆسەی کشانەوەکە، بوونی سەرجەم ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق دەگرێتەوە لە ھەر کوێیەک جێگیرکرابن”.

زیاتر لە شەش ھەزار سەرباز و راوێژکاری سەربازیی بیانی لە عێراق و ھەرێمى کوردستان جێگیرکراون، لە سەرەتای ساڵی 2020دا پەرلەمانى عێراق بڕیاری دەرکردنی ھێزە بیانییەکانی دا، بەڵام ھێشتا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button