نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

زووم:

 

نرخى کارەباى موەلیدە ئه‌هلییەکانی ناو شاری سلێمانی دیاریکرا و یەک ئەمپێر لەنێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دینارە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارەباى سلێمانى بە راگەیەندراوێک نرخەکانی ئاشکراکردووە و دەڵێت، بەگوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا و کاتژمێرەکانی کارکردن نرخەکە بە 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە، بەو پێیەی بە گشتی موەلیدەکان لە نێوان 320 بۆ 345 کاتژمێر کاریان کردووە.

بۆ مانگی شوبات بەگشتی کارکردنی موەلیدەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە، تەنها بەیانیان لەبری ئەوەی کاتژمێر 6:30 کارەبا بدەن، لە کاتژمێر 7:00 بۆ 8:00 کارەبا دەدەن بە هاوڵاتییان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button