پڕۆفیسۆرێکى کورد داوا دەکات دەمیرتاش بۆ خەڵاتى نۆبڵ کاندید بکرێت

 زووم:

پڕۆفیسۆرێکى کوردی نیشتەجێی ئەڵمانیا داوا دەکات سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندید بکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى.

پرۆفیسۆرەکە ناوی “ئیلهان کزڵهان”ــە، پێشنیازەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و بە زمانەکانى ئەڵمانى و کوردى نووسیویەتی، “پێشنیازى ناوى سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەم بۆ خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى.

ئیلهان خەڵکى پارێزگاى  “ئێلیهـ”ى باکوورى کوردستانە و ساڵانێکى زۆرە لە ئەڵمانیا دەژى.

خەڵاتى نۆبڵ ساڵانە لە وڵاتى نەرویج پێشکەش بە کەسایەتییەکان دەکرێت، لە سەرتاسەرى جیهان کەسایەتیى ناسراو، مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمییەکان دەتوانن پێشنیازى ناوی کەسایەتییە کاریگەرەکان بکەن بۆ وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button