ئێن بی سی: رێککەوتنێکی تازە بۆ راگرتنی جەنگی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان گەڵاڵەکراوە

زووم:

تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی دەڵێت، ئیسرائیل و ئەمریکا چەند وڵاتێکی عەرەبی گرێبەستێکی تازەیان لەبارەی راگرتنی جەنگی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان گەڵاڵەکردووە.

لەوبارەیەوە تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە ئیسرائیل، ئەمریکا، میسر و قەتەر، لە پاریسی پایتەحتی فەڕەنسا لەسەر رەشنووسی چوارچێوەیەکی تازە رێککەوتوون لەبارەی  راگرتنی جەنگ و گۆڕینەوەی بارمتە و زیندانیکراوانی نێوان حەماس و ئیسرائیل.

تۆڕەکە بڵاویشیکردەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ رەشنووسی رێککەوتنەکە بدرێتە بزووتنەوەی حەماس.

سەبارەت بە وردەکاریی ریککەوتنەکە، ئێن بی سی ئاشکرایکردووە، قۆناغ بەقۆناغ جەنگی غەزە رادەگیرێت و هاوکارییەکان دەگەیەندرێنە هاووڵاتیانی غەزە، هاوکات بارمتە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکرێن، سەرەتاش بە ئازادکردنی ژن و منداڵ دەستپێدەکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button