ئاکسیۆس: چەند سەرکردەیەکی عەرەبی لە سعودیە پلانی دوای جەنگی غەزەیان داناوە

 زووم:

چەند بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی و ئاسایشی وڵاتانی سعودیە، ئوردن، میسر و دەسەڵاتی فەڵەستین کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجام داوە بۆ دانانی پلانێک بۆ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی غەزە، ئەوەش بەگوێرەی ماڵپەری ئاکسیۆسی ئەمریکی.

ماڵپەڕەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، پلانەکە کار لەسەر ئەوە دەکات کە پێویستە پاش جەنگی غەزە، دەسەڵاتی ئێستای فەڵەستینی رۆڵی لە بەڕێوەبردنی کەرتەکەدا هەبێت.

دەشڵێت، ئەم کۆبوونەوە نهێنییە ئاماژەیەکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانی دەستەڵاتدارانی فەڵەستینی و سعودیە.

هەفتەی رابردوو ئاژانسی هەواڵیی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، سعودیە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی کردووەتە پێش مەرج بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ چەندین جار ئەو بابەتە و هەروەها گەڕانەوەی دەسەڵاتی فەڵەستینیشی رەتکردووەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button